خوێندراوەتەوە: (1.6K)

پهیام بەژداربووانی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە کـــەلار گرد بوونەوە و سکاڵایان لەسەر بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان تۆمار کرد. لە شاری کەلار، ژمارەیەک لە بەشداربووانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی قەڵای شێروانە سیتی بەهۆی دواکەوتنی پڕۆژەکەیان و دەستکاریکردنی نەخشە بنەڕەتییەکەی لە ماستەرپلان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی گەرمیان ئەنجامدا. بەشداربووان ئاماژەیان بەوە کرد کە کۆمپانیای جێبەجێکار پابەندی وادەی تەواوکردنی پڕۆژەکە نەبووە و بەبێ ڕەزامەندی ئەوان گۆڕانکاری لە دیزاینەکەدا کردووە. وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەم کەمتەرخەمییە و بەدواداچوون نەکردن، بەشداربووانی پڕۆژەکە بە فەرمی سکاڵای یاساییان لە دژی بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی گەرمیان تۆمارکرد. گەرمیان عەبدووڵا، یەکێک لە بەشداربووانی پڕۆژەکە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن جەختی کردەوە، کە مەبەستیان لەم گردبوونەوە و سکاڵایە گەڕاندنەوەی مافەکانیان و ڕێگریکردنە لەو پێشێلکارییانەی بەرامبەریان دەکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 123 Today: 2,122 📊 Click Here