خوێندراوەتەوە: (1.3K)

حەیدەر شێخ، شارەزای کاروباری ئابووری، نوێترین ئامارەکانی
پەیوەست بەداهاتە نەوتیی و نانەوتییەکان و قەبارەی ئەو کورتهێنانە داراییەی
ئاشکرا کرد کە لەمساڵدا عێراق ڕوبەڕوی بوەتەوە.

شێخ لە لێدوانێکدا بە پێگەی “بەغداد ئەلیەوم”ی
وتووە: “داهاتی هەناردەی نەوت لە دە مانگی ڕابردوودا گەیشتووەتە 89 ترلیۆن دینار
و پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵ بۆ 105 ترلیۆن دینار بەرز ببێتەوە”.

وتوشیەتی: “داهاتە نانەوتییەکان تا کۆتایی ساڵ دەگەنە
13 ترلیۆن دینار”.

شێخ ڕوونیکردۆتەوە کە “نزیکەی 80 ترلیۆن دینار لە کۆی
داهاتی ساڵانە بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیی خەرج
دەکرێت، و ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ خەرجییە گشتییەکانی دەوڵەت دەچێت”.

ئاماژەی بەوەشدا کە “کورتهێنانێکی دارایی هەیە بە
30 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت”، هۆکارەکەشی گەڕاندۆتەوە بۆ “قەبارەی خەرجییە
هەنووکەییەکان و بێتوانایی حکومەت لە خەرجکردنی شایستە و پێداویستییەکانی ژمارەیەک
لە وەزارەتەکان، لە سەرووی هەموویانەوە وەزارەتی تەندرووستیی، بەهۆی پەسەندنەکردنی
خشتەکانی بودجە تا ئێستا”.

ئابووریی عێراق بەڕێژەی زیاتر لە 90%ی پشت بە داهاتە
نەوتییەکان دەبەستێت، ئەمەش وایکردووە دارایی گشتیی زۆر کاریگەر بێت بە هەڵبەز و
دابەزی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.

هەرچەندە حکومەت لە ساڵانی ڕابردوودا پلانی بۆ زیادکردنی
داهاتە نانەوتییەکان ڕاگەیاندووە، بەڵام بەشدارییەکەی هێشتا سنووردارە و بەشی پڕکردنەوەی
پێداویستیی خەرجییە گشتییەکان ناکات کە بەردەوام روو لە هەڵکشانە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 71 📊 Click Here