خوێندراوەتەوە: (5.3K)

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردوەتەوە، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتوە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان بە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە تیوەگلاون، وەزارەتی ناوخۆش دەستی کردوە بە پشکنینی هەرەمەکەی لەناو هێزەکانیدا و بە گوێرەی پشکنینەکان ڕێژەی توشبون لە 1٪ زیاترە.

لەمبارەیەوە کەناڵی ئەلعەرەبییە ، ڕاپۆرتێکی بە ناونیشانی ماددەی هۆشبەر دزەیکردوەتە ناو هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاوکردوەتەوە، ئاماژە بەوەدەکات دەرکەوتوە، لە 100 کارمەند یەکیان بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە.

لای خۆیەوە عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ ئەلعەرەبی ئەلجەدید ئاشکرایکرد، “هەڵمەتەکانی پشکنینی هەڕەمەکی ماددە هۆشبەرەکان لەدوای دۆزینەوەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەنێو کارمەندانی ئەمنیدا نەوەستاوە”.

بە پێی خەمڵاندنەکانی وەزارەتی ناوخۆ ڕێژەی توشبون لە پشکنینەکاندا لە نێوان 1% بۆ 2% دوای هەر هەڵمەتێکە.

هاوكات وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەشداوە، پشکنینەکان لەلایەن تیمێکی هاوبەش لە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستی ئەنجامدەدرێن، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە دەچنە ئەو شوێنانەی مەبەستیانە و پشکنینەکە ئەنجام دەدەن.

میدیا عێراقییەکە ئاماژەی بەوەداوە تەنها لە ساڵی 2024 دا دوای ئەوەی پشکنین بۆ 50 هەزار کارمەندی ئەمنی کراوە، دەرکەوتوە لە سەد کارمەند یەکیان بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەو کارمەندانەی کە توشبون بە ماددەی هۆشبەر رەوانەی ناوەندەکانی چاکسازی زۆرەملێ دەکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و چاکبونەوەیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 160 Today: 2,231 📊 Click Here