خوێندراوەتەوە: (6.2K)

-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە 130 بوتڵ غازی دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 25ـی ئابی 2025، بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، “هاوڵاتییەک بەناوی ‘ع . ع . ع’ کە بریکاری غازی ماڵانە ماوەی شەش ساڵە کەسێک بەناوی ‘ب . ع . م’ ناسراو بە ‘ب’ وەک شوفێری ئۆتۆمبێلی فرۆشتنی غازی ماڵان کاری لا دەکات، بەڵام کرێکارەکە ئەو هەلەی قۆستۆتەوە کەوا بوتڵی غازی لە ماڵان وەرگرتووە و پارەشی لێوەرگرتوون و گوتوویەتی دواتر بوتڵی غازەکانتان بە پڕ کراوی بۆ دەگەڕێنمەوە”.

ئاماژە بەوەکراوە، “ئەو تۆمەتبارە بەو جۆرە زیاتر لە 130 بوتڵی غازی لە هاووڵاتیان و بریکاری غازەکەی دزیووە، بۆیە تۆمەتبار دەەستگیر کراو لە بنکەی پۆلیسی دیانا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و دادوەری لێکۆڵینەوەشی لێ ئاگادار کرایەوە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 81 Today: 1,888 📊 Click Here