ئەحمەد لەتیف، گوتەبێژی یەکەی 70 راگەیاند، دوو درۆنیان تێکشکاندوون، یەکێکیان لە سنووری تاسڵوجە و ئەوی دیکەیان لە دەرەوەی بارەگەی هێزکانی یەکەی 70.
یەکێک لە درۆنەکان لەنێو کۆڵانێکی تاسڵوجەی سلێمانی کەوتە خوارەوە و هاونیشتمانییان ڤیدیۆکەیان بۆ رووداو ناردووە. دەنگێکی گەورەیە و دوای ئەوەی دەکەوێتە خوارەوە، ئاگرێکی گەورەش بەرزدەبێتەوە.
شاهێدحاڵێک گوت، “ژنێک لەکاتی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە لە هۆش خۆی چوو، بردیانە نەخۆشخانە”.
