خوێندراوەتەوە: (961)

شیکاری دیدارەکەى ئەردۆغان لەگەڵ ترامپ لەلایەن ئەحمەد داودئۆغڵو
سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا

نابێت ئەم کۆبوونەوەیە وەک سەرکەوتنێکی کەسی یان دوولایەنە
سەیر بکرێت، بەڵکو پێویستە لە چوارچێوەی هەوڵی ترەمپ بۆ تێکدانی نەزمی ٨٠ ساڵەی جیهانی
و دامەزراندنی سیستەمێکی نیوئیمپریالیستی شیکاری بۆ بکرێت. من زۆر لە خەمی مرۆڤایەتی
و جێگەی وڵاتەکەمم لەم هاوسەنگییە نوێیەدا.
ئەم شیکارییە دەرئەنجامی هەستی کەسی نییە، بەڵکو دەرئەنجامی
ئەزموونی ساڵانێکە. هەموومان دەبێت تێڕوانینە کۆنەکانمان بۆ جیهان بگۆڕین و میحوەرێکی
نوێ بۆ داهاتووی وڵاتەکەمان دروست بکەین. بە بۆچوونی من ترەمپ و ناوەندەکانی دەسەڵات
لە پشتیەوە بە دوای لەناوبردنی نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراندنی نەزمێکی یەک جەمسەرین
کە سەنتەرەکەی ئەمریکایە. تۆنی سووکایەتیکردنی بە سەرکردەکانی جیهان، هەمان تۆنی هیتلەر
و مۆسۆلینی پێش جەنگی جیهانی دووەم دەهێنێتەوە یاد.
بەڵام لێرەدا چەقبەستووی
جدی ترامپ دێتە ئاراوە: پشکی ئابوری ڕۆژئاوا لە 72% بۆ 48% دابەزیوە، لەکاتێکدا پشکی
ئاسیا بەتەنها گەیشتووەتە 46%. ڕۆژئاوا بۆ یەکەمجارە هەژموونی خۆی لەدەست دەدات و سیاسەتە
بازرگانییە شەڕانگێزەکانی ترەمپ وەڵامێکە بۆ ئەم لاوازییە. ئەم ڕێبازە شەڕانگێزیەش خەریکە ژێرخانی نەزمی نێودەوڵەتی
لەسەر بنەمای ئاشتی بۆ ئەمریکا تێکدەدات و مەترسی بومەلەرزەیەکی سیستماتیکی و تەنانەت
شەڕی جیهانیش دەهێنێتە ئاراوە.
ستراتیژی ترامپ بریتییە
لە (یان لەگەڵ من یان دژی منیت)ە بۆ ئەوەی وڵاتانی دیکە بکاتە هاوپەیمانی وابەستەی
خۆی. ئەم فشارە دەروونییەش لە دیدار لەگەڵ ئەردۆغانیشدا خرایە بواری جێبەجێکردنەوە
و پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هەموو وشە و ئاماژەیەک لەو دیدارەدا بە تەواوی حیساب
بۆ کراو بوو. رێنوێنى یەکلاکەرەوەى من بۆ حکومەت
ئەوەیە کە بە پەیوەندی شەخسی و ئاماژەی ڕەمزی نەخەڵەتێن. هەڵسەنگاندنی ئەم کۆبوونەوەیە
دەبێت لەسەر بنەمای ئەم هاوکێشە جیهانییە نوێیە بێت، بە پێچەوانەوە تورکیا دەچێتە ناو
تونێلێکی بێ گەڕانەوە.
یەکەم ئاڵنگارى ناوخۆیی
ئێمە ئەوەیە: چۆن دەتوانین بەڵێنەکانی ئەردۆغان لە کۆشکی سپی لەگەڵ پێشنیارەکەی بەڕێز
باخچەلی (هاوپەیمانی حکومەت) بۆ یەکخستنی تورکیا لەگەڵ چین و ڕووسیا بگونجێنین؟
چارەسەری پێشنیارکراوی
من ڕوونە: تورکیا دەبێت بە وردبینییەوە لەسەر سیاسەتێکی دەرەکی فرەڕەهەند بەردەوام
بێت و هەرگیز نەبێتە هاوپەیمانێکی وابەستەی هیچ بەرەیەک. مەرجی پێویست بۆ ئەمەش ئەوەیە کە ڕەگەزەکانى دەسەڵاتی
ناوخۆمان بەهێز بکەین و هەرگیز لاوازییەکانی خۆمان نیشان نەدەین. مەبەستم لە ڕەگەزەکانى
دەسەڵات، شتگەلێکی وەک متمانە بەخۆبوونی نەتەوەیی (و نەکەوتنە ناو تەڵەی ستایشی دووڕووانە)،
دیموکراسی تەندروست (لە بەرامبەر تۆمەتەکانی ساختەکاری لە هەڵبژاردن)، و دادپەروەری
سەربەخۆ (لە دژی کەیسەکانی وەک قەشە برونسۆن).
هەروەها شکۆى دامەزراوەکانی
دەوڵەت (لە بەرامبەر دۆسیەی هالکبانک)، پیشەسازییەکی بەهێزی بەرگری (لە بەرامبەر پرسی
ئێف ٣٥)، و بەرپرسیارێتی هاوبەشی بەرگری (تێگەیشتن لەوەی کە ئێف ١٦ چاکە نییە) ڕەگەزەکانى
دیکەی دەسەڵاتی ئێمەن.
جگە لەمانە پێویستە
گرنگی بە سیاسەتی بازرگانی کێبڕکێکارانە (لە بەرامبەر داشکاندنی تاکلایەنە)، سەربەخۆیی
لە کڕینی وزە (لە بەرامبەر داواکارییەکانی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکان لەگەڵ ڕووسیا)،
و ئازادی بیرکردنەوە و بیروباوەڕ (لە بەرامبەر فشاری دەرەکی) وەک ڕەگەزەکانى دەسەڵات،
بدەین.
وە سەبارەت بەو مەسەلەیەی
کە بە قووڵی دڵتەنگم دەکات: غەززە. چاو و گوێی ستەملێکراوان کە ماوەی دوو ساڵە لە غەززە
تووشی جینۆساید بوون و جیهانی ئیسلامیش چاوى لەسەر ئەم کۆبوونەوەیە بوو، بەڵام بەداخەوە
هاوارەکانیان لە کۆشکی سپیدا دەنگی نەدایەوە. زۆر بە ئازار بوو کە ترامپ گەورەترین لایەنگری ناتانیاهۆی ئەنجامدەرى جینۆساید
دوو جار باسی تەرمی 38 بارمتەی ئیسرائیلی کرد، بەڵام هیچ باسی ئەو دەیان هەزار منداڵ
و ژن و ڕۆژنامەنووس و ستافی پزیشکییەى نەکرد کە بە چەک و برسێتی لە غەززە کوژران.
دڵنیام دڵی بەڕێز
ئەردۆغانیش ئەم بێدەنگییە ئازاری داوە؛ هەمان ئەو کەسەی کە لە ژوورێکی دوو کەسیدا لە
ساڵی ٢٠١٤دا پێکەوە گریاین کاتێک نەمانتوانی زووتر ئاگربەست بەرپابکەین. هیوادارم بە
گرتنەبەری هەنگاوی کۆنکرێتی و کاریگەر قەرەبووی ئەم ئازارە دڵتەنگییە بکاتەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 160 Today: 2,231 📊 Click Here