خوێندراوەتەوە: (1.1K)

بە هۆكارێكی ناڕوون، لە كاتژمێر نۆی شەوی ڕابردوووە، غازی ماڵان لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر ڕادەستی خاوەن كارگەكانی غاز لە سنووری پارێزگای سلێمانی نەكراوە، بەمەش چاوەڕوان دەكرێت گرفتی كەمی غازی ماڵان قوڵتر ببێتەوە. دوو سەرچاوەی تایبەت لە كێڵگەی غازی كۆڕمۆڕ بۆ و خاوەن كارگەیەكی غازیش لە سلێمانی، ئەو زانیارییەی بۆ پشتڕاست كردەوە كە شەوی ڕابردوو، بەشێك لە كارگەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی، بە مەبەستی هێنانی غاز بۆ كارگەكانیان چوونەتە كۆرمۆر، بەڵام غازیان پێ نەدراوە و تەنكەرەكانیان بە بەتاڵی گەڕاونەتەوە، هەروەها پێیان وتراوە تا 48 كاتژمێر غازیان پێ نادرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 145 Today: 2,336 📊 Click Here