خوێندراوەتەوە: (95)

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئاگربەست لە كەرتی غەززە بەردەوامە و حەماس هیچ پێشێلكارییەكی نەكردووە. دەشڵێت، هیچ كاتێكیش بۆ چەكدادانی بزووتنەوەكە دیاری ناكەن. دوناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دوای پێشێلكردنی ئاگربەستەكە لەلایەن قەوارەی زایۆنییەوە، رایگەیاند، هێشتا ئاگربەست لە كەرتی غەززە بەردەوامە، بەپێی ڕێكەوتنی ئاگربەست كە لە شەرم شێخی میسر واژوو كرا هیچ كاتێك بۆ چەكدادانی حەماس دیاری نەكراوە. تڕەمپ رایشیگەیاندووە، بزووتنەوەی حەماس هیچ پێشێلكارییەكی نەكردووە، پابەند بووە لە جێبەجێكردنی ئاگربەستەوە، تەنها هەندێك پێشێلكاری بچووك كراوە كە دەكرێت مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت. وەك ئەوەی تڕەمپ ئاماژەی بۆ كردووە، هەر لایەنێك ڕێكەوتنی ئاگربەست پێشێل بكات زۆر بە توندی دژی دەوەستینەوە. هەڵوێستەكەی ترەمپ لەكاتێكدایە كە بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، لەماوەی یانزە رۆژی ئاگربەستدا قەوارەی زایۆنی 80 جار ڕێكەوتنەكەی پێشێلكردووە و تەنها لەماوەی ئاگربەستدا 97 كەس شەهیدبوون و 230 كەسیش بەهۆی بۆردومانەكانی زایۆنییەوە برینداربون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 157 Today: 1,707 📊 Click Here