سەرۆكی ئەمریكا داوا لە سەرۆكی وڵاتانی ڕووسیا و ئۆكرانیا دەكات هەر دوو كیان سەركەوتنی وڵاتەكەیان ڕابگەیەنن و جەنگ ڕابگرن. ئەمڕۆ، شەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: بانگەوازێكم ئاڕاستەی هەر یەك لە ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی ڕووسیا و ڤلۆدیمێر زیلینیسكی سەرۆكی ئۆكرانیا كردووە جەنگ ڕابگرن و بە ڕێككەوتنێكی ئاشتی بگەن و هەر دوو لا سەركەوتنی خۆیان ڕابگەیەنن و یەكلاكردنەوەی لایەنی براوەش بۆ مێژوو جێ بهێڵن! لە نووسینێكیدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا و دوابەدوای دیداری لەگەڵ هاوتا ئۆكرانییەكەی، سەرۆكی ئەمریكا ڕایشیگەیاندووە: بە زیلنیسكییم وتووە، هەر وەك بە توندی پوتینیشم وتووە ئێستا كاتی ڕاگرتنی جەنگ و گەیشتنە بە ڕێككەوتن، پێویستە جەنگ بوەستێت. ترەمپ نووسیویشیەتی: بە هەر یەك لە ڕووسیا و ئۆكرانیا سەركەوتنی خۆیان ڕابگەیەنن، یەكلاكردنەوەیشی مێژوو بڕیاری لێ بدات. پێشتریش سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاندبوو دەخوازم بێ ئەوەی پێویست بە پێدانی مووشەكی تۆماهۆك بە ئۆكرانیا بكات جەنگ كۆتایی بێت. ئەو وتیشی: ئێمە خۆیشمان پێویستمان بە مووشەكی تۆماهۆكە. سەرۆكی ئۆكرانیا ئەوەی ئاشكرا كرد كە سەرۆكی ئەمریكا لە ئێستادا ڕەزامەندی لەسەر پێدانی مووشەكی تۆماهۆك بە ئۆكرانیا نەداوە.
