خوێندراوەتەوە: (1.1K)

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: زۆر نزیكن لە كۆتاییهێنان بە جەنگ و هیواشی خواست بەبێ ئەوەی پێویستیان بە مووشەكی تۆماهۆك بێت، شەڕی ڕووسیا و ئۆكرانیا كۆتایی پێ بهێنن. دۆناڵد ترەمپ لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی لە كۆشكی سپی وتی: لە ساڵانی ڕابردوودا ژمارەیەكی زۆر لە مووشەكی تۆماهۆكمان بۆ ئۆكرانیا ناردووە، بەڵام ئێستا دۆخەكە جیاوازە و خۆمان پێویستمان پێیەتی. ترەمپ دووپاتی كردەوە، گفتوگۆی مووشەكی تۆماهۆك لەگەڵ سەرۆكی ئۆكرانیا دەكەن، بەڵام هیواشی خواست بتوانن كۆتایی بە شەڕەكە بهێنن بەبێ ئەوەی پێویستیان بە ناردنی ئەو مووشەكە بێت. وتیشی: زۆر نزیكین لە كۆتاییهێنان بە جەنگ. باسی لەوەش كرد، لە داهاتوودا لەگەڵ ڤلادمیر پووتین سەرۆكی ڕووسیا لە بوداپێستی پایتەختی بۆسنە كۆ دەبێتەوە. لەبەرانبەردا زیلینسكی وتی: ئێمە ئاشتیمان دەوێت، بەڵام پووتین نایەوێت، هەربۆیە پێویستە گووشاری زیاتری بخەینە سەر. وتیشی: سەرۆك ترەمپ توانی بەسەركەوتوویی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕابگرێت، ئێستاش هەلێكی هەیە تا بتوانێت شەڕی ڕووسیا و ئۆكرانیا كۆتایی پێ بهێنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 69 Today: 3,172 📊 Click Here