پەیام
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، سزاكانی ئەورووپا بۆ سەر ڕووسیا كاریگەرییان نیە، چونكە خۆیان نەوتی ڕووسیا دەكڕن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند: ئەورووپا بەردەوامە لەسەر كڕینی نەوتی ڕووسیا، بەڵام من نامەوێت نە نەوت و نە غازی سروشتی و تەنانەت جگەرەش لە ڕووسیا بكڕن. بەتایبەت لەكاتێكدا ئەمریكا بەردەوامە لە ناردنی هاوكاری بۆ ئۆكرانیا.
ترەمپ دەڵێت: بەشێك لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ بە شێوازی ناڕاستەوخۆ نەوتی ڕووسیا دەكڕن، ڕەنگە لە دوو وڵاتەوە دەستیان بكەوێت كە بە (دەستی دوو) نەوت دەفرۆشنەوە. هەموو وڵاتانی ناتۆ نیین، بەڵام وڵاتی زۆر گرنگی تێدایە ئەمەش لادانە لە ڕێككەوتن و لاوازترین هەڵوێستی هاوپەیمانێتییە.
سەرۆكی ئەمریكا ڕاشیگەیاند: ئەو سزایانەی ئەورووپا خستوونیەتە سەر ڕووسیا وەك پێویست كارا نیین و سوودیان نیە، ئەمریكا ئامادەیە سزای دیكە بسەپێنێت، بەڵام دەكەوێتە سەر ئەورووپا كە پابەند بن و ڕێكارەكانیان توند بكەنەوە.
