خوێندراوەتەوە: (952)

سەرۆكی ئەمریكا بەڵێنی دا ڕێگە نەدات قەوارەی زایۆنی كەناری خۆراوا داگیركارییەكانی زیاتر بكات و وتیشى “لەبارەى ڕێككەوتنی جەنگی سەر كەرتی غەززەوە نزیكین”. لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ڕێگە نادات بە كەناری خۆراوا ببێتە بەشێك لە قەوارەی زایۆنی و وتی ئەوە ڕوو نادات. لە كۆنگرەكەدا پرسیار لە ترەمپ كرا ئایا نەتەنیاهوو لەوبارەیەوە ئاگادار كراوەتەوە یان نا ترەمپ بەبێ وەڵامی بەڵێ و نەخێر، وتی قسەم لەگەڵكردبێت یان نا من ئەوە دەكەم، ڕێگە بەوە نادەم كەناری خۆراوا ببێتە بەشێك لە ئیسرائیل، ئێستا كاتی ڕاگرتنە. لەبارەی جەنگی سەر كەرتی غەززەوە ترەمپ وتی لەگەڵ نەتەنیاهوو و تەواوی سەركردەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قسەمان كردووە و لە هەر كاتێك لە ڕێككەوتنێك لەبارەی جەنگەكەوە نزیكترین و ڕەنگە بگاتە ئاستی ئاشتیش. ئەمە و لە حەوتی ئۆكتۆبەری 2023ەوە تا ئەمڕۆیش قەوارەی زایۆنی لە هیرشەكانی بۆ سەر كەرتی غەززە بە پشتیوانی بێمەرجی ئەمركیا و ئیدارەكانی دیموكراتەكان و كۆمارییەكانەوە بەردەوامی هەیە، بەڵام نەیانتوانیوە هیچ ئامانجێكی جەنگەكەیان بەدی بهێنن و نەك حەماسیان لە ناو نەبردووە، بەڵك و هیچ دیلێكیشیان بە زیندووی نەگەڕاندووەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 156 Today: 1,123 📊 Click Here