خوێندراوەتەوە: (1.5K)

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بە فەرمی دامەزراندنی ئەنجوومەنی ئاشتیی تایبەت بە كەرتی غەززەی راگەیاند و هۆشداریش دەداتە حەماس.

لە ڕێوڕەسمێكدا لە شاری داڤۆسی سویسرا و لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی، پەیماننامەی دامەزراندنی ئەنجوومەنەكە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە سەركردە و نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام واژۆ كرا.

ترەمپ ڕایگەیاند، ئەم ئەنجوومەنە باشترین سەركردەكانی جیهان لەخۆدەگرێت و دەرفەتێكی لەبارە بۆ كۆتاییهێنان بە دەیان ساڵ لە ڕق و خوێنڕشتن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ناوبراو ئاشكرای كرد كە 59 وڵات بەشدارن لە پڕۆسەی ئاشتیی ناوچەكە و ئیدارەكەی سەركەوتوو بووە لە كۆتاییهێنان بە 8 جەنگ لە جیهاندا و جەنگێكی دیكەش بەمزووانە كۆتایی دێت.

سەبارەت بە دۆخی غەززە، سەرۆكی ئەمەریكا جەختی كردەوە كە ئاگربەستیان بە جێگیری هێشتووەتەوە و ئاشتییەك لە ئارادایە كە كەس باوەڕی نەدەكرد سەر بگرێت.

لە كۆتاییدا داوای لە بزووتنەوەی حەماس كرد كۆتا تەرمی ئیسرائیلی بگەڕێننەوە و دەستبەرداری چەكەكانیان بن، ئەگەرنا كۆتاییان دێت.

هەروەها ترەمپ بەڵێنی دا كار بۆ دڵنیابوونەوە لە داماڵینی چەكی غەززە، بەڕێوەبردنی دروست و ئاوەدانكردنەوەی كەرتەكە بكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 157 Today: 1,116 📊 Click Here