خوێندراوەتەوە: (1.4K)

ترەمپ مژدەی كۆتاییهاتنی شەڕی دەیان ساڵەی نێوان كۆنگۆ و ڕواندای ڕاگەیاند، کە بەهۆیەوە ملیۆنان كەس گیانیان لەدەستداوە. لە پێشهاتێكی سیاسیی و مرۆیی مێژووییدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، كۆتاییهاتنی یەكێك لە خوێناویترین و درێژترین ململانێكانی جیهانی ڕاگەیاند. لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ترەمپ ئاشكرای كرد، كە هەردوو وڵاتی كۆماری دیموكراتیی كۆنگۆ و ڕواندا گەیشتوونەتە ڕێككەوتنێكی یەكلاكەرەوە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگێك كە دەیان ساڵە بەردەوامە و بەهۆیەوە زیاتر لە 10 ملیۆن كەس گیانیان لەدەستداوە. ناوبراو ئەم ڕووداوەی بە “ڕۆژێكی مەزن بۆ هەردوو وڵات و كیشوەری ئەفریقا” وەسف كرد. سەرۆكی ئەمریكا جەختی كردەوە، كە واشنتن پابەندە بە ڕاگرتنی دەیان ساڵ لە توندوتیژی و كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێی ئاشتی و هاوكاری لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا. هاوكات، ترەمپ ستایشی ڕۆڵی سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەری كرد و بە پیاوێكی مەزن ناوی برد بۆ ڕۆڵی كاریگەری لەم ڕێككەوتنەدا. لە كۆتایی قسەكانیدا، ترەمپ ئاماژەی بە دەستكەوتەكانی ئیدارەكەی كرد و ڕایگەیاند، كە خامۆشكردنی ئاگری ململانێی ڕۆژهەڵاتی كۆنگۆ، هەشتەمین جەنگە كە لەدوای گەڕانەوەی بۆ دەسەڵات كۆتایی پێ هێناوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 79 Today: 348 📊 Click Here