خوێندراوەتەوە: (1.3K)

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند، هێزەكانیان توانیویانە نزیكەی 90%ـی توانای مووشەكیی ئێران لەناو ببەن. هاوكات جەخت لەوە دەكاتەوە كە زۆر لە پێش خشتەی كاتیی پلانەكانیانەوەن بۆ لێدان و لەناوبردنی درۆن و مووشەكەكانی ئەو وڵاتە. لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی فۆكس نیوز، ترەمپ ئاماژەی بە بەرەوپێشچوونە سەربازییەكانی ئەمریكا كرد بەرامبەر تاران و وتی: “ئێمە زۆر لە پێش خشتەی كاتیی دیاریكراوی خۆمانەوەین و هەرگیز بە خەیاڵماندا نەدەهات بتوانین ئەم بڕە زۆرە لە پێشكەوتن بەدەست بهێنین.” سەرۆكی ئەمریكا ڕوونیشیكردەوە كە تا ئێستا زۆرێك لە بنكە و پێگەكانی دروستكردنی مووشەكی ئێرانیان خاپوور كردووە و بەردەوامیش دەبن لە وەشاندنی گورزی زۆر قورستر. ئەوەشی خستەڕوو، كە لە ئێستادا تەواوی سەرنجیان لەسەر لێدانی گورزی كەمەرشكێن و وێرانكەرە بۆ سەر مووشەك و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئێران. سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی ئێران و سەركردایەتیی ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپ پێیوایە كە ڕێبەری نوێی ئێران لە هێرشەكاندا زیانی بەركەوتووە، بەڵام بە ئەگەرێكی زۆرەوە هێشتا لە ژیاندا ماوە. لە كۆتایی قسەكانیدا ستایشی وڵاتانی كەنداوی كرد و وتی: “ئەو وڵاتانە كارێكی نایاب دەكەن لە پاراستنی خۆیاندا.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 234 Today: 1,849 📊 Click Here