خوێندراوەتەوە: (1.4K)

پۆلیسی گەرمیان دۆزینەوەی تەرمی ئەو منداڵەی ڕاگەیاند، کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە
قەزای کەلار لە کاتی یاریکردندا کەوتە ناو لافاو و خنکا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو منداڵەی
ئێوارەی ئەمڕۆ لەژێر پردی گازینۆ لە نێو لافاودا خنکا، تەرمەکەی دۆزرایەوە.

ئەوەشیخستەڕوو، منداڵەکە بەمەبەستی یاریکردن چوەتە ژێر پردی چەمی گازینۆ لە
کەلار، بەڵام کەوتە ناو ڕێڕەوی ئاوەکە و بەهۆی لافاوەوە خنکا.

بەپێی زانیارییەکان، منداڵەکە ناوی “ئەیوب عومەر”ەو کەمێک لەمەوبەر
تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە لەنزیک قەڵای شێروانە لەکۆتایی ڕێڕەوە
ئاوییەکە دۆزراوەتەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 319 📊 Click Here