خوێندراوەتەوە: (820)

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى له‌به‌رامبه‌ر زمانى كوردى ئاشكراكرد‌و ده‌ڵێت، “ته‌نها زمانى توركى زمانى فه‌رمیه‌و هیچ زمانێكى دیكه به‌فه‌رمى قبوڵناكه‌ین”، قه‌ندیلیش هاتهدهنگو هۆشداریدهداتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه بێت، پرۆسەى ئاشتیى زیاتر پێشناكه‌وێت”.

نو‌عمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا به‌میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى وتوه، “قۆناغی یاسایی پرۆسەی ئاشتی کاتێک دەستپێدەکات کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەهەموو پێکهاتەکانییەوە، لەنێویاندا ئەوانەی لەسوریاشن (مه‌به‌ست لێى هه‌سه‌ده‌یه) چەکەکانیان دابنێن، ئه‌وكات دەست بەهەندێک چاکسازی یاسایی تایبەت بەپرۆسەکە دەکەین”.

وتوشیهتى، “دوای ئەوەی پەکەکە بەتەواوەتی هەڵوەشایەوە، ڕێکخستنی یاسایی بۆ ئەو ئەندامانەی ڕێکخراوەکە دەکەین کە دەستیان لەتاواندا نییە، بەڵام دۆخی ئەوانەی دەستیان لەتاواندا هەبوە، نایشارینه‌وه کەمێک ئاڵۆزتر دەبێت”.

به‌وته‌ى کورتوڵموش، “عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆچونەکانی خۆی لەڕێگەی شاندی دەم پارتی‌و پارێزەرەکانییەوە دەخاتەڕوو، بەڵام تائێستا کۆبونەوەی کۆمسیۆنهكهى پەرلەمان لەگەڵ ئه‌و، لەبەرنامەدا نییە، ئەگەر بخرێتە بەرنامەشەوە، ده‌بێت به‌ده‌نگى زۆرینە پەسەندبکرێت، ئینجا دەکرێت لەگەڵ ئۆجەلان کۆببینەوە”.

سه‌باره‌ت به‌زمانى كوردى وه‌كو یه‌كێك له‌زمانه فهرمیهكانى توركیا، کورتوڵموش هه‌ڵوێستى كۆتایی وڵاته‌كه‌ى ڕاگه‌یاندو جه‌ختیكرده‌وه، “تەنانەت ناتوانرێت گفتوگۆ لەسەر ئەوە بکرێت کە جگە لەزمانی تورکی، هیچ زمانێکی دیکە وەک زمانی فەرمی قبوڵبکرێتو پرۆسەکە هیچ بابەتێک لەخۆناگرێت کە زمانێکی دیکە لەتورکیا بکرێتە فەرمیی”.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى توركیاش، قه‌ندیل هه‌ڵوێستى خۆى ڕاگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ش مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان (کەجەکە) بەتوندی هۆشداریدەداتو دەڵێت، “ئەگەر کۆمسیۆنی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ ئۆجەلان کۆنەبێتەوە، پرۆسەى ئاشتیش بەرەو پێشناچێت”.

وه‌كو قەرەسوو وتویهتى، “ساڵێک بەسەر پرۆسەی ئاشتیدا تێپەڕیوەو هه‌رچی کەوتبێتە سەر شانی ئێمە، جێبەجێمانکردوەو ئێستا نۆرەی دەوڵەتی تورکیایە، پێویستە کۆمسیۆنی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە، ئەگەرنا، پرۆسەکە بەرەو پێشناچێت، مامەڵەکردن لەگەڵ ئۆجەلان، ڕەوتی پرۆسەکە دیاریدەکات”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 208 Today: 1,527 📊 Click Here