خوێندراوەتەوە: (76)

هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا بەئاماژەدان بەپرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕایگەیاند، لە قۆناغێکی زۆر گرنگداین. گۆڕانکاریی گرنگ ڕوودەدەن. لەگەڵ کرانەوەی ساڵی نوێی پەرلەمان چاو و گوێی کۆمەڵگە لەسەر ئەم گۆڕانکارییانەیە.

تونجەر باکرهان دەڵێت، لە ساڵی ڕابردوودا، هەموومان گەواهیدەری ساتەوەختی گرنگ بۆ چارەسەری و ئاشتی بووین. ئەمە زۆر بەنرخە. ئەو کۆمیسیۆنەی کە لەژێر چەتری پەرلەماندا دامەزراوە زۆر بەنرخە. یەکێکە لە گرنگترین پلاتفۆرمەکانی ئەم پرۆسەیە. ئەم کۆمیسیۆنە بۆ چارەسەریی پرسێک کە سەدساڵە لە ڕۆژەڤدایە، زۆر گرنگە.

باکرهان دەشڵێت، پێویستە کۆمیسیۆن گوێ لە ئۆجالان بگرێت. ئۆجالان، کاتێک قسەدەکات، بنەماکانی چارەسەری بەهێزدەکات. هەر کە بەڕێز ئۆجالان قسەدەکات، چارەسەری و ئاشتی دێتە پێشەوە. هەموومان بینیمان کە ئۆجالان بەو دیدگای ئاشتییەی کە پێشکەشی کرد، پرۆسەکەی ڕووناککردەوە. پێویستە لە کێشەیەکی لەم شێوەیەدا ترسنۆک نەبین. بوێر بین. پێویستە دیداری کۆمیسیۆن لەگەڵ بەڕێز ئۆجالاندا نەکەینە تابوویەک. دیموکراسی بە دانوستاندنی دیموکراتیک پێشدەکەوێت، نەک بە تابووەکان.

ڕاشیگەیاند، هیوای گەل بە پەرلەمان ئەوەیە ئەو ڕێسایانە جێبەجێ بکات کە بەپێی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپان.
ئ.ه

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 160 Today: 2,231 📊 Click Here