خوێندراوەتەوە: (1.3K)

سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوا له سه‌رۆكی وڵاتانی ڕووسیا و ئۆكرانیا ده‌كات هه‌ر دوو كیان سه‌ركه‌وتنی وڵاته‌كه‌یان ڕابگه‌یه‌نن و جه‌نگ ڕابگرن. ئه‌مڕۆ، شه‌ممه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: بانگهوازێكم ئاڕاسته‌ی هه‌ر یه‌ك له ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی ڕووسیا و ڤلۆدیمێر زیلینیسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا كردووه جه‌نگ ڕابگرن و به ڕێككه‌وتنێكی ئاشتی بگه‌ن و هه‌ر دوو لا سه‌ركه‌وتنی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی لایه‌نی براوه‌ش بۆ مێژوو جێ بهێڵن! له نووسینێكیدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا و دوابه‌دوای دیداری له‌گه‌ڵ هاوتا ئۆكرانییه‌كه‌ی، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایشیگه‌یاندووه: به زیلنیسكییم وتووه، هه‌ر وه‌ك به توندی پوتینیشم وتووه ئێستا كاتی ڕاگرتنی جه‌نگ و گه‌یشتنه به ڕێككه‌وتن، پێویسته جه‌نگ بوه‌ستێت. تره‌مپ نووسیویشیه‌تی: به هه‌ر یه‌ك له ڕووسیا و ئۆكرانیا سه‌ركه‌وتنی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن، یهكلاكردنهوهیشی مێژوو بڕیاری لێ بدات. پێشتریش سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو ده‌خوازم بێ ئه‌وه‌ی پێویست به پێدانی مووشه‌كی تۆماهۆك به ئۆكرانیا بكات جه‌نگ كۆتایی بێت. ئه‌و وتیشی: ئێمه خۆیشمان پێویستمان به مووشه‌كی تۆماهۆكه. سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ئێستادا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێدانی مووشه‌كی تۆماهۆك به ئۆكرانیا نه‌داوه.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 65 Today: 3,235 📊 Click Here