تەندروستی سلێمانی دەڵێت، لە ناوەندێکی تەندروستی شارەکە، تەنها لە یەک هەفتەدا زیاتر لە هەزار چارەخواز سەردانی پزیشکی پسپۆڕی پێستیان کردووە و ٢١٤ نەشتەرگەری پێست ئەنجامدراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی تەمموزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سەنتەری شەهید جەبار شێخ فەتاح (د.نەبەز) بۆ نەخۆشیەكانی پێست، لەماوەی یەك هەفتەدا هەزار و ١٤٢ نەخۆش سەردانی ئەو سەنتەرەیان كردووە و لەلایەن پزیشكانی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی پێست و ستافی تەندروستی ئەو سەنتەرەوە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
باسی لەوەشکرد، هەر لەماوەی ئەو هەفتەیەدا ٢١٤ نەشتەرگەری بچووك بۆ ئەو چارەخوازانە ئەنجام دراوە كە سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە.
