خوێندراوەتەوە: (1.6K)

تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوەوە ڤاكسینی پەتای وەرزی لەسەرجەم مەڵبەندو بنكە تەندروستیەكانی سنوری پارێزگاكە بەردەست دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هاوڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوەوە ڤاكسینی پەتای وەرزی لەسەرجەم مەڵبەندو بنكە تەندروستییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەردەست دەبێت و دەتوانن سەردانی نزیكترین مەڵبەندو بنكەی تەندروستی لەخۆیانەوە بكەن بۆ بەكارهێنان.

تەندروستی سلێمانی لەڕاگەیەندراوەكەیدا دەشڵێت،” ڤاكسینەكە پێكوتەیەكە كاردەكات بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرگری لەشی مرۆڤ و ڕێگری لەتوشبون یاخود كەمكردنەوەی نیشانەكەنی توشبون بەڤایروسی ئەنفلۆنزای وەرزی”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئەو كوتانە ڕێگری لەتوشبون بەڤایرۆسی پەتای وەرزی دەكات و ئەو كەسانەشی دوای كوتانەكە توشی پەتا دەبن بەهۆی كاریگەری ڤاكسینەكەوە لەسەریان ئاسان دەبێت و زوتر تێیدەپەڕێنن.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 160 Today: 2,231 📊 Click Here