خوێندراوەتەوە: (1.3K)

بڕیاروایه ئه‌مڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان‌و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەئاستی باڵا کۆببنەوە، میدیاى نزیك لهپارتیش ده‌ڵێت، تەوەری سەرەکیی کۆبونەوەکە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتى هه‌رێم دەبێت، به‌وته‌ى مەکتەب سیاسییهكى یه‌كێتیش، “له‌چەند ڕۆژی داهاتودا هەواڵی خۆشمان دەبێت”.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سەرچاوەیەک لەکۆمیتەی ناوەندیی پارتی به‌میدیای نزیك لهپارتى وتوه، ئەمڕۆ پارتی‌و یەکێتیی لەئاستی باڵا کۆدەبنەوەو لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت گفتوگۆ دەکەن.

هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، کۆبونەوەکەى ئه‌مڕۆى پارتى‌و یه‌كێتیى، به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌سعود بارزانى‌و بافڵ تاڵەبانی ده‌بێت.

له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیشدا كه په‌یامنێرى ئاماده‌یبوو، د. مەجید محەممەد ئەمین ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی به‌ڕۆژنامه‌نوسانى وت، “ئیرادەیەکی باش هەیە بۆ پێکهاتن، لەم یەک دوو ڕۆژەدا هەواڵی خۆش‌و زۆرباش دەبیسترێت”.

جه‌ختیشیكرده‌وه، “پێش هەڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، پەرلەمانى كوردستان کارادەکرێت‌و له‌گه‌ڵ پارتیش زۆر له‌یه‌كتر نزیكین، ئێستا هیچ بەربەستێك نییەو هەردولا دەبێ هاوبەشییەکی کارامان هەبێت لەئیدارەدان، ئیتر ئەمڕۆ یان سبەینێ هه‌واڵى باش لەبارەی حکومەتو پەرلەمانه‌وه دەبیستن”.

لاى خۆیشیه‌وه دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی به‌ڕۆژنامه‌نوسانى وت، “لێکتێگەیشتنی باش هەیە، ئومێد دەکەین لەداهاتویەکی زۆر نزیکدا لەسەر ئەو خاڵانە ڕێکبکەوین کە هێشتا ماون، ناشزانم پەرلەمان ئەم مانگە کۆدەبێتەوە یان نا، بەڵام ئومێدەوارین زوو کۆببێتەوە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 249 Today: 2,231 📊 Click Here