خوێندراوەتەوە: (17)

وەزیرانی دەرەوەی عێراق و توركیا لە ئەنقەرە كۆبوونەوە و وەزیری دەرەوەی عێراقیش ڕایگەیاند: بەمنزیكانە ڕەشنووسی ڕێككەوتنێكی چوارچێوەیی لەگەڵ توركیا لەبارەی ئاوەوە ئەنجام دەدەین. ئەمڕۆ، هەینی فوئاد حسێن جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێك سەردانی توركیای كرد و لەگەڵ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبووەوەوە. شاندەكەی عێراق لە هەر یەك لە وەزیری سەرچاوەكانی ئاو و بەرپرسانی تایبەتمەند لە وەزارەتی ئاو و كشتوكاڵ و ژینگە، هەروەها نوێنەرانی هەرێمی كوردستان پێكهاتووە. سەردان و كۆبوونەوەی شاندەكەی عێراق بۆ توركیا بە مەبەستی ڕێكخستنی بەكارهێنانی ئاوە بە جۆرێك بە بەرژەوەندیی هەر دوو وڵات بشكێتەوە. لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا دوابەدوای كۆبوونەوەكە، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: بەمنزیكانە لە بەغداد ڕەشنووسی ڕێككەوتنێكی چوارچێوەیی لەبارەی ئاو لەگەڵ توركیاوە واژوو دەكەین. لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند: عێراقییەكان پێویستیان بە ئاوە، ئێمە هەوڵی چارەسەركردنی ئەو قەیرانە دەدەین. وەزیرە توركەكە ئاماژەی بۆ بوونی لیژنەیەكی هاوبەش لەگەڵ عێراق بۆ چارەسەری كەمیی ئاو كرد. وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایشیگەیاند: عێراق و توركیا بەیەكەوە ڕووبەڕووی كێشەی كەمیی ئاو دەبنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 160 Today: 2,231 📊 Click Here