خوێندراوەتەوە: (71)

دەستەی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراق بڕیاری دا داخستنی ئاسمانی وڵاتەكە بۆ ماوەی هەفتەیەكی دیكە درێژ بكاتەوە. ئەمڕۆ هەینی 3ى 4ى 2026، دەستەی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراق ڕایگەیاند، كە داخستنی ئاسمانی وڵات بە ڕووی هەموو گەشتەكانی هاتن، چوون، تێپەڕین، بۆ ماوەی هەفتەیەكی دیكە درێژ دەكرێتەوە. بەپێی بەیاننامەیەكی فەرمیی دەستەكە، بڕیارەكە لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 3ی نیسان دەستپێدەكات و تا كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی هەینی داهاتوو 10ی نیسان بەردەوام دەبێت. دەستەی فڕۆكەوانی ئاماژەی بەوەش كردووە، كە بەگوێرەی گۆڕانكارییەكان جارێكی دیكە هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەكە دەكرێتەوە و كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەر نوێكارییەك ئاگادار دەكرێنەوە. لە دواى هێرشکردنە سەر ئێران لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لە رۆژى 28ى 2ى 2026، ئاسمانیی عێراق بەڕووى گەشتە ئاسمانییەکاندا داخرا و لەو کاتەوە تائێستا نەکراوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 87 Today: 1,339 📊 Click Here