خوێندراوەتەوە: (3.3K)


جه‌لال شێخ ناجی، سه‌رۆكی  ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری له‌باره‌ی رووداوه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی سلێمانی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی هۆتێل لاله‌زار رایگه‌یاند كه “هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌پشت شههیدكردن و هاندانی یاساشكێنی بون، ڕوبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێنه‌وه‌و به سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێن”.

جه‌لال شێخ ناجی سه‌رۆكی  ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی: “له دڵه‌وه نیگه‌ران و غه‌مبار بوین به شه‌هیدبونی ئاری شێخ سوعاد تاڵه‌بانی پورزامان له هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر، كه له‌كاتی به‌رقه‌راركردنی ئارامی و ئاسایشی شاری سلێمانی و پاراستنی سه‌روماڵی خه‌ڵكه‌كه‌مان به‌ده‌ستی ره‌شی یاسا شكێنان و لاده‌ره‌كان شه‌هید كرا”.

سه‌رۆكی  ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری ده‌ڵێت: “به‌دڵنییایه‌وه یاسا سه‌روه‌ر ده‌بێت و خوێنی كاكه ئاری و هه‌ڤاڵه‌كانی له هێزه ئه‌منیه سه‌ربه‌رزه‌كانمان، به‌فیڕۆ ناڕوات”.

راشیگه‌یاند كه “هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌پشت شه‌هید كردن و هاندانی یاساشكێنی بوون، رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه و به سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێن”.

شه‌وی رابردوو هێزێكی ئه‌منی له سلێمانی له هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند به‌رپرسێكی تری به‌ره‌ی گه‌ل، دوای چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه، بەیانی ئەمڕۆ میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چەند کەسێکی دیکەی راگەیاند، دواتریش پێكدادانه‌كان راگیران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 1,923 📊 Click Here