خوێندراوەتەوە: (1.2K)

جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری
پێشووی ئاسایی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی لە ڕوکاردا دەردەکەوێت
ئەوەیە کە ئەردۆغان لە ناوخۆدا لە قەیرانێکی سیاسیی گەورەدایە، دەشڵێت،” گومانم
لە هەوڵەکانی گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی ئەردۆغان هەیە؛ لەو باوەڕەدام بە دڵنیاییەوە
مەرامێکی شاراوەی هەیە “.

جۆن بۆڵتن باسی
لەوەکرد،” لە ماوەی سەرۆککۆمار ئەردۆغاندا سیاسەتی عوسمانیی نوێی تورکیا لە
شێوەی پشتیوانیکردن لە گرووپە ئیسلامییە ڕادیکاڵەکاندا هاتە ئاراوە و هێرشەکانی
دەرەوەی سنور دژی کورد، پشتگیریکردنی حەماس، هەروەها ڕۆڵی تورکیای لە گۆڕینی ڕژێمی
سوریادا وەکو بەشێک لەم سیاسەتە هەڵسەنگاند “.

ئەوەشیخستەڕوو، ئەردۆغان بە
ئامانجی باڵادەستی لە سوریا، دەستوەردانی ڕاستەوخۆ دەکات، هەروەها هێزەکانی نزیک
لە خۆی بەکاردەهێنێت، ستاتۆیەکی گونجاوی خۆبەڕێوەبەری کورد لە سوریا دژ بە
بەرژەوەندییەکانی خۆی دەبینێت .

جۆن بۆڵتن ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەوەی لە ئارادایە بۆ کوردانی سوریا مایەی مەترسییەکی گەورەیە، هەم
بەهۆی ئەو فشارە ڕاستەوخۆیەیی لە سنوری تورکیاوە دێت، هەم ئەوەی لە ڕێگەی ئەحمەد
شەرعەوە دێت.

وتیشی،” ماوەیەکی زۆرە بیر لەوە دەکەمەوە کە
پێویستە پێکهاتەیەکی سەربەخۆی کورد هەبێت، ئەگەر ساڵانێک لەمەوبەر ئەمە
دابمەزرایە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشتییانەتر دەبوو “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 31 Today: 2,549 📊 Click Here