خوێندراوەتەوە: (1.2K)

ئەمریكا و ئۆكرانیا ئەنجامی دانوستانەكانیان بە بەرهەمدار و بونیادنەر ناو دەبەن، جێگرەكەی ترەمپیش دەڵێت: بەساڵاچووانی ئەمریكا لەپێشترن لەوەی پارە بۆ ئۆكرانیا بنێرین. لە ڕاگەیەنراوێكدا كە ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریكا و رۆستەم عومەرۆڤ، گەورەی دانوستانكارانی ئۆكرانیا بڵاویان كردووەتەوە، دانوستانی واشنتۆن و كیێڤ بە بەشداریی هاوپەیمانە ئەورووپییەاكنیان كە لە ویلایەتی فلۆریدا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەڕێوە چوو، بەرهەمدار و بونیادنەر بوو. لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە: هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە ئۆكرانیا پابەندە بە بەدیهێنانی ئاشتییەكی دادگەرانە و بەردەوامە. لە بەرانبەردا كۆشكی سەرۆكایەتیی ڕووسیا “كرملن” ڕایگەیاند، هیوای زۆریان بە دانوستانەكان نییە، ڕاشیگەیاند: هەر جۆرە دەستكارییەك لەسەر پلانی پێشنیازكراوی ئەمریكا بۆ ئاشتی، قبوڵكراو نییە. لەلایەكی دیكەوە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: وڵاتەكەی یارمەتیدانی بەساڵاچووانی ئەمریكا و خانەنشینان و لابردنی باج لەسەر دایك و باوكانمان لەپێش پشتیوانیی دارایی ئۆكرانیاوە دادەنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 264 Today: 981 📊 Click Here