خوێندراوەتەوە: (1.6K)

جەهەپە و گرووپی (یەنی یۆڵ) ڕایانگەیاند هیچ ئەندامێكیان نانێرن بۆ ئیمڕاڵی لەچوارچێوەی شاندی كۆمسیۆنی ئاشتیدا.

جەهەپە و گرووپی یەنی یۆڵ كە لە پارتەكانی ( سەعادەت، گەلەجەك، دەڤا) پێكدێت، رایانگەیاند كە هیچ ئەندامێكیان لە شاندی ئیمڕاڵیدا بەشدار نابێت و ناچن بۆ دورگەی ئیمڕاڵی بۆ دیداری عەبدوڵا ئۆجالان.

لەگەڵ ئەم لێدوانەی جەهەپەدا دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی گشتی مەهەپە ڕایگەیاند : هیچ جیاوازییەك لەنێوان چوون بۆ زیندانی سیلیڤری و ئیمڕاڵی دا نییە، زۆر كەس ڕەخنە لە پشگیریكردنی بۆ سەردانی كردنی ئیمڕاڵی دەگرن، با نەخشەی توركیا بكەنەوە و پەنجە لەسەر سیلیڤری دابنێن، دواتر پەنجەیان بخەنە سەر دوورگەی ئیمڕاڵی ئەو كاتە دەبینن كە هەردووكیان هەر لە سنوری كۆماری توركیان كە واتە ئەگەر بتوانن بچنە زیندانی سیلیڤری، دەشتوانرێت سەردانی ئیمڕاڵی بكەن.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 28 Today: 94 📊 Click Here