خوێندراوەتەوە: (7.8K)


 له وتارێكدا له‌ژێر ناوی “حكومه‌ت له نێوان پڕۆژه‌ی ئابووری و مووچه‌دا”، حاكم شێخ له‌تیف پسپۆڕی بواری یاسا و په‌رله‌مانتاری پێشوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق نووسیویه‌تی: “ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ هه‌ر حكومه‌تێك له پێشه‌وه دابینكردنی مووچه‌ی كارمهندانیهتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، كه ئه‌وه‌ی كرد ئینجا ئه‌گه‌ر بودجه‌ی زیاده به‌رده‌ست بوو ته‌رخانی ده‌كات بۆ پرۆژه‌كان و جاده و بانه‌كان”.

حاكم شێخ له‌تیف ده‌ڵێت: “ته‌نها حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێم نه‌بێت كه ئه‌وه‌ی بیری نیه مووچه‌یه”.

ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه “ده‌بینین رۆژانه به‌تایبه‌تی له سنووری هه‌ولێر و دهۆك پرۆژه‌ی جیاواز له بواره‌كانی رێگاوبان یان گه‌شتیاری و هتد ده‌كرێته‌وه و وێنه‌ی ده‌گیرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه كه هه‌مووی له‌سه‌ر حیسابی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه ته‌نها چونكه خۆیان قازانجی لێده‌كه‌ن و بۆ ئه‌وه‌یش خۆی پێوه با بده‌ن و بڵین كوردستان له ناوچه‌كانی تری عیراق پێشكه‌وتووتره”.

ده‌شڵێت: “ئه‌و خۆبادانه كاتێك جوانه و لێیان دێت ئه‌گه‌ر له پێشه‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان دابین كردبێت و تێریان كردبن”.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه “بڕێكی زۆری بودجه بۆ خۆشگوزه‌رانی خۆیان و ده‌ست و پێوهندهكانیان سه‌رف ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه‌ش هه‌موو وه‌ك وتم له‌سه‌ر حیسابی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه”.

ئه‌و شاره‌زا یاساییه روونیكردووه‌ته‌وه كه “له بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێت حكومه‌ت له پێشه‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندان دابین بكات له‌و بودجه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستیه‌تی، ئینجا ئه‌وه‌ی زیاد بوو ته‌رخانی بكات بۆ پرۆژه”.

باسی له‌وه‌شكردووه كه “ئه‌مان (به‌رپرسانی هه‌رێم) به پێچه‌وانه‌وه فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانیان برسی كردووه و موچه‌كانیان ناده‌ن و پرۆژه‌كانی پێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 189 Today: 1,558 📊 Click Here