حاکم قادر حەمەجان
ڕایگەیاند، دۆخی ناوچەکە هەستیارە و هەموو پێکهاتەکانی دیکەی عێراق خەریکی کاری
هاوبەش و لێکنزیکبونەوەن، تەنها هێزە کوردستانیەکان نەبێت كە خەریكی بەخشینەوەی تۆمەتی
ناپاکیکردن و شكاندنی پەنجەكانی یەكترن.
لە میانی بەشداریکردنی
لە سیمینارێکدا کە بۆ ژمارەیەک مافپەروەر و یاساناس و خوێندكارانی بەشی یاسا ڕێکخرابوو،
حاکم قادر حەمەجان، جەختی لە سەربەخۆی دەسەڵاتی دادوەری و سەروەری یاسا و چەسپاندنی
دادپەروەری كۆمەڵایەتی كردەوەو ڕایگەیاند، “سەربەخۆی دەسەڵاتی دادوەری كۆڵەكەیەكی
پتەو بنەڕەتی و بەھێزی سیستەمی سیاسی ھەر كۆمەڵگەیەكی شارستانییە، كە لەسەر بنەمای
دیموكراسی گوزەربكات “.
ئەوەشیخستەڕوو،
دەستوەردان لەو دامەزراوە پڕ بایەخ و گرنگەدا دوركەتنەوەیە لە بەھاكانی سەروەری یـاسا
و ئەوەش دەبێتە هۆی تێکچونی سەرجەم شیرازەکان.
حاکم قادر حەمەجان
وتیشی،” ھەڵە بە ھەڵە چارەسەر ناكرێت و كێشە و گرفتەكانیش پێویستی بە كارو
كاردانەوە نیە، بۆیە لە جیاتی تەخوینكردن و شكاندنی پەنجەكانی یەكتر، پێویستە سەرجەم
لایەنە سیاسیە كوردییەكان كێشەكانیان بە دانیشتن و گفتوگۆ و دیالۆك چارەسەربكەن و
بە پاکێجێکی ستراتیجی نیشتمانی هاوبەش بچنە بەغدا لەپێناو داكۆكیكردن لە مافە ڕەواكانی
گەلی كوردستان و مافە دەستوریەكانمان “.
باسی لەوەشکرەد،”
ناكرێت شیعە و سونە ھەریەكەیان بەجیا خۆیان لە چوارچێوەیەکی ھاوبەشدا ڕێکخستوە، بەڵام
حزب و لایەنە كوردستانیەكان ھەر یەكەیان بەجیا بچێنە بەغدا و ناكۆكیەكانیان پێشانی
لایەنە عێراقیەكان و وڵاتانی ناوچەکە و نێودەوڵەتی بدەن، كە ئەوەش ھەڵەیەكی كوشندەیە
و دورماندەخاتەوە لە بەدەستھێنانی مافە ڕەواكانی نەتەوەكەمان “.
لە كۆتاییشدا حاکم
قادر حەمەجان رایگەیاند،” پێویستە پەلەبكرێت لە كاراكردنەوەی پەرلەمان و
دروستكردنی كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێم، چونكە دواكەوتنی كاریگەری نەرێنی دەبێت و
زیان بە دۆزی ڕەوای نەتەوەكەمان دەگەیەنێت “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
