حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع له‌باره‌ى دوو گه‌ڕه‌كه كوردیهكهى حه‌له‌ب بڕیارێكى به‌په‌له‌ى ڕاگه‌یاندو له‌مڕۆوه ته‌واوى ئه‌و هێزانه‌ى لهدهوروبهرى كوردان كۆكرابونهوه بڵاوه‌یان پێكراوه‌و سه‌رجه‌م دهروازهكانیش كرانه‌وه، په‌یامنێرى لهڕۆژئاواى كوردستان له‌وباره‌یه‌وه زانیاریى زیاتر ئاشكراده‌كات.
كهنداڵ جودى په‌یامنێرى لهڕۆژئاواى كوردستان ئاشكرایكرد، لهسهرچاوهى باڵاى ئه‌منیى گه‌ڕه‌كه‌كانى ئهشرهفیهو شێخ مهقسودى حه‌له‌به‌وه زانیاریی پێدراوه، كه ئه‌مڕۆ گه‌مارۆى سه‌ر هه‌ردوو گه‌ڕه‌كه كوردیهكهى حه‌له‌ب هه‌ڵگیراوه.
ئیدارەی هەردوو گەڕەکه‌كه كوردیه‌كه‌ش به‌په‌یامنێرى یان وتوه، “ئه‌و هه‌واڵه ڕاسته‌و له‌ئێستادا گەمارۆی سەر هەردوو گەڕەکى ئهشرهفیهو شێخ مه‌قسود به‌ته‌واوى لەلایەن حکومەتی دیمه‌شقه‌وه هەڵگیراوهو سەرجەم ڕێگه‌کانی هاتنو چونیش بۆ ناو گه‌ڕه‌كه‌كان كراونه‌ته‌وه‌و ئاسایی بونه‌ته‌وه”.
ئیدارەی هەردوو گەڕەکه كوردنشینه‌كه‌ى حه‌له‌ب ئه‌وه‌شیان بهكهنداڵ ڕاگه‌یاندوه، “جگه له‌لابردنى گه‌مارۆكان، هاوکات جارێکی دیکە خاڵەكانى پشکنینى هاوبەشی نێوان ئاسایشی هەردوو گەڕەکو هێزە ئەمنییەکانی حکومەت چالاک كراونه‌ته‌وه‌و ڕهوشهكهش زۆر ئاساییه”.
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا، هێزه ئه‌منیه‌كانى سه‌ر بهحكومهتهكهى شه‌رع، گه‌مارۆیه‌كى توندیان خسته‌سه‌ر هه‌ردوو گه‌ڕه‌كى ئهشرهفیهو شێخ مه‌قسود له‌گه‌وره شارى حه‌له‌بى سوریا‌و دواتریش ده‌ستكرا به‌كۆكردنه‌وه‌ى هێزێكى زۆر‌و له‌شه‌وى حهوى ئه‌م مانگه‌شدا هێرش بۆسه‌ر كوردان ده‌ستیپێكرد.
دواى تێكشكانى په‌لاماره‌كان له‌لایه‌ن كوردانى ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه‌وه، هه‌مان شه‌و حكومه‌تى دیمه‌شق له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده داواى دانوستان‌و ئاگربه‌ستى كرد‌و ڕۆژى هه‌شتى ئه‌م مانگه‌ش وهفدێكى باڵاى ئه‌منیى‌و سه‌ربازیى لهڕۆژئاواى كوردستانه‌وه گه‌یشته دیمهشقو هه‌مان ڕۆژ وه‌زیرى به‌رگریى سوریا ئاگربه‌ستى گشتیى له‌سه‌رتاسه‌رى سوریا ڕاگه‌یاند.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.