خوێندراوەتەوە: (1.6K)

حكومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت دەستكاریی مووچە و دەرماڵەی مووچەخۆران ناكات. لە ماوەی ڕابردوودا وەزیری دارایی عێراق بڕیاری دا، پێداچوونەوە بە دەرماڵەی بڕوانامەكاندا دەكات و ئەمەش ناڕەزایی مووچەخۆرانی ناوەراست و باشووری عێراقی لێ كەوتەوەو بەو هۆیەوە وەزارەتی دارایی بڕیارەكەی هەڵوەشاندەوە، بەڵام چەند ڕۆژێكە دووبارە دەنگۆی دەستكاریكردنی دەرماڵە و لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران بڵاوبووەتەوە. لەبەرانبەردا وەزارەتی دارایی عێراق دەنگۆكانی ڕەت كردەوە. دارایی عێراق داوای لە وەزارەت و فەرمانگەكان كردووە لیستی تەواوی مووچە پێشكەش بكەن سەبارەت بە دانپێدانانی بڕوانامەی باڵای ئەكادیمی، بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە لەوەی ئەو مووچەخۆرانەی بڕوانامەیان بەدەست هێناوە پێشتر مۆڵەتی حكومییان وەرگرتووە. ئەمڕۆش ئەنجوومەنی وەزیرانی ئابووریی عێراق ڕایگەیاند، دووپاتی دەكەینەوە، هەروەك پێشتر بڕیارمان لێ دابوو، بە هیچ شێوەیەك دەستكاریی مووچە و دەرماڵەی مووچەخۆران ناكرێت و هیچ لێڕینێك لە مووچەی فەرمانبەران ناكرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 131 Today: 1,782 📊 Click Here