خوێندراوەتەوە: (420)

فەرمانگەی میدیا‌و زانیاریی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هەرێم ئاشكرایكرد، سبەینێ پێنجشەممە لەسەرجەم دامودەزگاو دامەزراوە فهرمیهكانى حکومه‌تى هه‌رێم دەوامی فەرمی دەبێت‌و پشوو نابێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە فەرمانگەی میدیا‌و زانیاریی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیبسوک نوسیویهتى، “سبەینێ پێنجشەممە بەبۆنەی ساڵیادی ڕوخانی دەسەڵاتی سەدام حوسێن پشوی فەرمیە، بەڵام دوای تەنها 15 خولەک پۆستەکەی سڕیەوەو دواتر ڕاگەیەنراوێکی دیکەی بڵاوکردەوەو پشوەکەی هەڵوەشاندەوە”.

لەڕاگەیهنراوەکەی فەرمانگەی میدیا‌و زانیاریی حکومەتی هەرێمدا هاتوە؛ سبەینێ پێنجشەممە دەوامی فەرمی ئاساییە، ئەگەرچی پێشتر بڕیاربوو بەبۆنەی ساڵیادی ڕوخانی دەسەڵاتی سەدام حسێن پشوو بێت.

به‌گوێره‌ى ڕۆژمێری حکومەتی هەرێم، 9ی نیسانی 2003، بەڕۆژی ئازادکردنی عێراق‌و ڕوخانی ڕژێمی بەعس دادەنرێت‌و پشوی فەرمیە، بەڵام ئەمساڵ نەکرایە پشوو.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 29 Today: 29 📊 Click Here