خوێندراوەتەوە: (1.6K)

سەرۆکی حکومەتی
هەرێمی کوردستان بڕیاریدا موچەی ئەو خانەنشینانەی وەزارەتی پيشمەرگە خەرج بکرێت،
کە کێشە لەخەرجکردنی موچەکانیان هەبوو.

وەزارەتی
پێشمەرگە لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” بەفەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا کێشەی موچەی ئەو ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگانە چارەسەر بکرێت کە لە 2025/1/1 بە دواوە خانەنشین بونەو موچەیان لەلایەن حکومەتی فیدرالەوە خەرج نەکراوە “.

ئەوەشیخستەڕوو، مەسرور
بارزانی وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕاسپارد، سبەی پێنجشەممە 6ى 11ى 2025 موچەیەکیان وەک پێشینە لە سەر داهاتی
ناوخوی هەرێم بۆ خەرج بکات و بە زوترین کاتیش چارەسەری ئەم بابەتە بکرێت .

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 70 Today: 1,752 📊 Click Here