كۆمیته‌ی سلێمانی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان رایگه‌یاند كه “پشتیوانی له هه‌ر هه‌وڵێكی مامۆستایان و موچه‌خۆرانی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی مووچه و باشكردنی دۆخی ژیان!”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی ئابی 2025 حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “به‌پێی ڕاگه‌یاندنێكی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له سلێمانی، بڕیاره سبه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 20ی ئاب، كاتژمێر 10ی به‌یانی خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری بۆ خواستی مووچه‌ی مووچه‌خۆران، له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا به‌ڕێبخرێ”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه “حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان كه هه‌میشه له‌ڕیزی پێشه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواسته‌كانی مامۆستایان و موچه‌خۆران و بۆ باشكردنی دۆخی كار و ژیانی هاوڵاتیانی كوردستان تێكۆشاوه، به‌گه‌رمی به‌ره‌و پیری ئه‌م بانگه‌وازه‌ی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانه‌وه ده‌چێ و به‌ته‌واوی توانایه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواستی مووچه و سه‌رفكردنی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه، به‌شداری ده‌كات”.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه “هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا، كه قوتی هاوڵاتیانی كوردستان و مووچه‌ی مانگانه‌ی مووچه‌خۆرانیان به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان و كێشمه‌كێشه سیاسیه‌كانی نێوانیانه‌وه گرێداوه و هاوڵاتیانی كوردستانیان ڕووبه‌ڕووی برسێتی و گرانی و ڕاوه‌ستانی بازاڕ كردۆته‌وه و له‌سه‌رو هه‌ر پره‌نسیپێكی ئینسانی و مافی هاوڵاتیه‌وه، یاری به‌ژیان و بژێوییان ده‌كه‌ن، هۆكار و سه‌رچاوه‌ی ئه‌م دۆخه‌ن كه ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ت بۆته‌وه”.
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان روونیكردووه‌ته‌وه كه “ئه‌م یاریكردن و بهبارمتهگرتنهی مووچه و قوتی خه‌ڵكی كوردستان، سه‌ره‌ڕای چاوه‌روانییه‌كی زۆر، چه‌ند مانگێكه مووچه‌ی مامۆستیان و مووچه‌خۆرانی كوردستانی خستۆته نێو ڕێگای هاتو نه‌هات و ڕێكه‌وتنه‌كانی نێوان حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه، له هه‌رێم و له به‌غدا. سیاسه‌ت و مامه‌ڵه‌یه‌كی ئاواش هیچ ڕێگایه‌كی له‌به‌رده‌م هاوڵاتیانی كوردستان به‌گشتی و مامۆستایان و مووچه‌خۆراندا نه‌هێشتۆته‌وه، جگه‌له‌وه‌ی كه به هێز و ئیراده‌ی یه‌كگرتوانه‌ی خۆیانه‌وه بێنه‌مه‌یدانه‌وه و قوت و مووچه‌ی خۆیان له چنگی هه‌ردوو حكومه‌ت ده‌ربهێنن و لانی كه‌می ژیان و بژیوی خۆیان دابین بكه‌ن”.
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه “دانی مووچه له‌كاتی خۆیدا به‌بێ دواكه‌وتن مافێكی بیئهملاوئهولای مامۆستایان و مووچه‌خۆرانی كوردستانه و بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م مافه‌ش هه‌قیانه هه‌ر ڕێگایه‌كی گونجاو له‌وانه‌ش خۆپیشاندان و گردبونه‌وه له‌به‌رده‌م ئۆفیسی داموده‌زگا حكومیه‌كان، چ له كوردستان و چ له به‌غدا، بگرنه‌به‌ر”.
حیزبی كۆمۆنیست راشیگه‌یاندووه كه به‌پیر بانگه‌وازه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانه‌وه ده‌چێت و به‌ته‌وای توانایه‌وه له‌م خۆپیشاندانه‌دا به‌شداری ده‌كات. هاوكات داوا له ئه‌ندامان و دۆستان و خه‌ڵكی شاری سلێمانی ده‌كات كه به‌گه‌رمی به‌شداری تێدا بكه‌ن.