خوێندراوەتەوە: (2)

حكومەتی فەرەنسا ڕایگەیاندوە، بزوتنەوەی “حەماس” کۆنتڕۆڵی کەرتی غەززە دەکاتەوەو بۆئەوەش داوای جێبەجێکردنی “بەپەلە”ی ڕێوشوێنەکانی گێڕانەوەی ئاسایشی بۆ غەززەو میکانیزمی حوکمڕانییەکەی کردوە.

مۆد بریژۆن وتەبێژی حکومەتی فەرەنسا دوێنی چوارشەممە دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، وتی:”حەماس کۆنتڕۆڵی کەرتی غەززەو ئیدارەکانی دەکاتەوەو هەڵمەتێکی سەرکوتکردنی دژی نەیارەکانی دەستپێکردوە، دوای ئەوەی ئەمریکییەکان ئاماژەی ئەوەیاندا لەحەماس کەمێک کاتی دەوێت بۆ سەقامگیرکردنی کەرتی غەززە.”

بریژۆن هەروەک وتویەتی، “لەو چوارچێوەیەدا، پێویستە قۆناغی دوەمی ئاگربەست جێبەجێبکرێت، لەگەڵ سێ ئەولەویەتی مرۆیی، ئەمنی‌و لەکۆتاییدا ئەوەی پەیوەندیی بەحوکمڕانییەوە هەیە.”

لای خۆیەوە جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا دوینێ چوارشەممە لەقودسەوە ڕایگەیاند، ئەرکی چەککردنی “حەماس” لەکەرتی غەززەو ئاوەدانکردنەوەی زەوییە فەلەستینییەکان “زۆر سەخت” دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدا چەند خاڵێکی پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، کە لەمانگی ئەیلولی ڕابردودا بۆ ئاشتی لەغەززە ڕایگەیاند، هێشتا جێبەجێنەکراون، لەوانەش پرسی چه‌كه‌كانى حەماس.

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، ئاگربەستی غەززە هێشتا “زۆر ناسکە”و داوای “گواستنەوەی دەستبەجێ بۆ کردنەوەی پردە مرۆییەکان‌و ڕێگه مرۆییە جیاوازەکان”ی کرد بۆ ڕێگەدان بەگەیاندنی یارمەتییەکان.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 75 Today: 3,018 📊 Click Here