خوێندراوەتەوە: (1.3K)

پارێزگاری هەولێر ئاشكرایكرد، ئەمڕۆو سبەی دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکەن و دەشلێت،” سەرەتا پرۆسەکە لەناوچە شاخاوییەکانەوە دەستپێدەکات و دواتر لەناو شارەكان دابەشدەكرێت”.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا کردوەو ئەمڕۆ و سبەی دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکەن”.

وتیشی،” پرۆسەکە سەرەتا لەناوچە شاخاوییەکانەوە دەستپێدەکات و دواتر لەناو شارەكان دابەشدەكرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەچەند ڕۆژی داهاتودا سیستمێک تەواو دەکەن، کە هەموو هاوڵاتیان دەبنە خاوەنی کارتێکی ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی نەوت و غاز، کە دەکرێت لەداهاتودا بۆ کۆبۆنی بەنزینیش کاری پێبکەن”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 198 Today: 1,815 📊 Click Here