خوێندراوەتەوە: (1.6K)

وەزارەتی دارایی عێراق چەند بڕیارێكی نوێی سەبارەت بە ڕێكخستنەوەی دۆخی دارایی وڵات دەركرد، ڕاشیگەیاندووە، بۆ كەمكردنەوەی خەرجییەكان، بڕیاردراوە ئیفاد و گەشتە دەرەكییەكان ڕابگیرێن لەبرى ئەوە بۆ ڕاهێنان و كۆبوونەوەكان سوود لە كۆبوونەوەی ئۆنلاین وەربگیرێت. وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندووە، سەبارەت بە چاكسازییە ئابوورییەكان و ڕێكخستنەوەی دۆخی دارایی وڵات بڕیار دراوە بە پەیڕەوكردنی سیستەمی ئۆتۆماتیك لە هەموو كەرتە حكومییەكان و گۆڕینی شێوازی كۆكردنەوەی داهات بۆ ئەلیكترۆنی. بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی عێراق، بە مەبەستی زیادكردنی شەفافیەت و كەمكردنەوەی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی بڕیارەكان دەركراون، لەگەڵ ئەوەشدا پرۆسەی چاودێریكردن توندتر و فراوانتر دەكەنەوە. هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، وەك هەنگاوێك بۆ كەمكردنەوەی خەرجییەكان، بڕیار درا سەرجەم گەشتە دەرەكییەكان و ئیفادەكان ڕابگیرێن و لەبری ئەوە بۆ مەشق و ڕاهێنان و كۆبوونەوەكان سوود لە كۆبوونەوەی ئۆنلاین وەربگیرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 156 Today: 1,123 📊 Click Here