خوێندراوەتەوە: (23)

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی بڵاوكردەوە كه به‌راورد بهههفتهی پێشوو 13 ملیار دینار كهمیكردوە، ئەمەش سێیەم هەفتەیە بەودای یەكدا كەداهاتی سنورەكە كەمدەكات.

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه كه داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له‌ڕۆژی 11ی تشرینی یه‌كه‌م تا ئه‌مڕۆ 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، بڕی 9 ملیار‌و 264 ملیۆن و 789 هه‌زارو 294 دینار بوه.

ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌و بڕه 8 ملیار‌و 286 ملیۆن و 878 هه‌زارو 395 دیناری نه‌ختینه‌یه كه سه‌دا 89ی كۆی داهاته‌كه ده‌كات.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه 977 ملیۆن و 910 هه‌زارو 899 دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه كه رێژه‌ی 11%ی داهاته‌كه پێكده‌هێنێت.

ماڵپەڕەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، كەداهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌راورد بهههفتهی پێشوو 13 ملیار دینار به‌ڕێژه‌ی 59.404% كه‌میكردوه.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 87 Today: 3,126 📊 Click Here