خوێندراوەتەوە: (966)

سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە بانگهێشتی سەرجەم لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات بۆ کۆبونەوەو دەڵێت، پێ,یستە هەموو لایەنەكان بەشداری كۆبونەوەكان بن.

خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نوسیویەتی،” لەپێناو گرنگی یەکڕیزی و هەوڵدانی هەمووان بۆ هەڵوێستێکی گشتگیر، بانگهێشتی هەموو برایان و سەرکردەی هاوپەیمانی و حزبە براوەکان دەکەین، سبەی لەپێناو تاوتوێکردنی شایستەکانی قۆناغی داهاتوو کۆببینەوە”.

خەمیس خەنجەر لەپەیامەکەیدا دەڵێت،” سوننەکان داوای دەوڵەتێکی دادپەروەرانەو باشترکردنی ژیانیان دەکەن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەیانزەی یانزە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراو لەئێستاشدا كۆبونەوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی وڵاتەكە دەستیپێكردوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 28 Today: 94 📊 Click Here