خوێندراوەتەوە: (1.4K)

ژمارەیەك ڕێكخراوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی داوایەك ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم دەكەن و دەڵێن،” پێویستە دەستبەجێ شێروان شێروانی بێ مەرج ئازادبكرێت. دوپاتیشیی دەكەنەوە،” دۆسییەی شێروان ڕەنگدانەوەی دابەزین و کاڵبونەوەی ڕون و مەترسیداری ئازادیی ڕۆژنامەگەرییە لەتەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا”.

ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی پاراستنی مافی ڕۆژنامەنوسان لەڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا، داوا لەحکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن “دەستبەجێ و بێ مەرج شێروان شێروانی ئازاد بکات و کۆتایی بهێنێت بە خراپ بەکارهێنانی یاسا بۆ بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنوسان.”

ڕێکخراوەکان داوای “ڕێزگرتن لەپابەندبونی حکومەت بەمافەکانی مرۆڤ و سەروەریی یاسا” دەکەن لەڕێگەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی کۆنکرێتی بۆ پاراستنی سەلامەتی و سەربەخۆیی هەموو ئەو ڕۆژنامەنوسانەی کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن.

ئاماژەیان بەوەشكردوە،”خراپ بەکارهێنانی سیستەمی دادوەری بۆ سزادانی ڕۆژنامەنوسانی وهک شێروانی پێشێلکارییەکی گەورەیە بۆ ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و زیان بە پابەندبونی یاسایی خودی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دادپەروەریی دەگەیەنێت”.

جەختیش دەكەنەوە، كە دۆسییەکەی شێروان ڕەنگدانەوەی دابەزین و کاڵبونەوەی ڕون و مەترسیداری ئازادیی ڕۆژنامەگەرییە لەتەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە دەنگە ناڕازییەکان تادێت کپتر دەکرێن”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 2,787 📊 Click Here