خوێندراوەتەوە: (966)

ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری سوەیدا هاودەنگیان لەگەڵ دانیشتووانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب ڕاگەیاند.

ڕێکخراوەکان دەڵێن، سبەی چوارشەممە کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی لە گۆڕەپانی ئەلکەرامە لە شاری سوەیدا ڕێوڕەسمێک بەڕێوەدەچێت بۆ ڕاگەیاندنی پشتیوانی بۆ کوردانی حەڵەب.

ڕێکخەرانی چالاکییەکە، جەختیان لەوە کردەوە کە ئەو هەڵوێستە دوای ئەو هاودەنگییە دێت کە خەڵکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ خەڵکی سوەیدا نیشانیان دا لە کاتی هێرشی هێزەکانی حکومەتی سوریا و گروپە چەکدارەکان بۆ سەر پارێزگاکەو دروزەکان لە مانگی تەمموزی ڕابردوو.

هاوکات هەر بەم بۆنەیەوە لەشەهباش چالاکی بەڕێوەدەچێت لەڕۆژی چوارشەممە دوای ئەوەی لەچەندین شار‌و شارۆچکەی دیکە چالاکی دژی هێرشی چەکدارانی سوریا بۆ سەر کوردانی حەڵەب بەڕێوەچوو.
ئ.ە

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 96 Today: 1,562 📊 Click Here