خوێندراوەتەوە: (7.0K)

ڕاژان ئەحمەد

هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستن نزیکەی شەش ملیۆنە وە لە ٪٦٠ بۆ لە ٪۷٠ ی ئەو ڕێژەیە توانای بەشداری کردنی دەنگدانیان هەیە.
کێشە بنەڕەتیەکە لێرەوە دەست پێدەکات کاتێک زۆرینەی هاوڵاتیان بایکۆتی دەنگدان دەکەن یاخود دەنگ دەدەن بە یەکێتی و پارتی!
هەموومان ڕۆژانە چەندین هەواڵ و چیرۆکی تراژیدی دێتە بەرچاو و هزرمان کە لە ماوەی حکومڕانی دەسەڵاتی کوردی و بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی بەتایبەتی هاوڵاتیان تووشی دەیان قەیران و کێشە بوونەتەوە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان.
هاوڵاتیانی کوردستان هەمیشە گلەیی و ڕەخنەی ئەوەیان لە دەسەڵاتی کوردی هەیە کە لە هەموو سێکتەرەکان پاشەکشەی کردووە و توانای دەوڵەتداریان نیە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان وەکو مووچە و ئاو و کارەبا و ئازادی ڕادەربڕین …..هتد.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکی کوردستان لە کاتی هەڵبژاردندا پەنجەی خۆیان مۆر دەکەن بۆ هەمان دوو بنەماڵەی حکومڕان و ستایش و سوپاسیان دەکەن وا پیشانی دەدەن هێچ ڕووی نەداوە و ئەو دوو حیزبە خۆشگوزەرانی بۆ هێناون!
لە کاتێکدا ئەم دەسەڵاتە لە هەموو ڕوویەکەوە پاشەکشەیەکی گەورەی کردووە هەر لە سیاسەت کردنەوە تا دەگاتە ئازادی ڕا دەربڕین و کوشتنی هاوڵاتیانی.
ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە تاکی کورد پێویستی بە هۆشیار کردنەوەی زیاتر هەیە چونکە زۆرینە ناتوانن خاوەن بڕیاری خۆیان بن و هەمان هەڵەی کۆن دووبارە دەکەنەوە و دەنگ دەدەن بەم دوو هێزە کە بۆ ماوەی سی و سێ ساڵ حکومڕانیەکی هەڵە دەکەن و کوردستانیان بەرەو هەڵدێر بردووە.

بۆیە بەهۆی ئەم شیکاریە دەتوانین بگەینە ئەو دەرەنجامەی کا هاوڵاتیانی کورد درۆ لەگەڵ خۆیاندا دەکەن،سەرەڕای نەبوونی خزمەتگوزاری و مووچە و ئازادی ڕادەربڕین بەڵام هێشتا دەنگدەری ئەو دوو بنەماڵەیەن و دەیان ژەنەوە بە خاوەن دەسەڵات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 40 Today: 100 📊 Click Here