ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه شه‌ڕه‌كه‌ی لاله‌زار نائارامی زۆری دروستكرد له‌شاری سلێمانی و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی نیگه‌ران كرد‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێی بڵاوكرده‌وه، ده‌شڵێت:، “ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین”.
ده‌سته‌كه ده‌ڵێت: “به‌داخه‌وه ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سه‌خت و شه‌ڕێكی چوار كاتژمێری له‌و ناوچه‌یه روویدا و تا كاتژمێر 8:00ی به‌یانی به‌رده‌وام بوو، كوژراو و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه، ئه‌و ڕوداوه نائارامی زۆری دروستكرد له‌شاری سلێمانی و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی نیگه‌ران كرد‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێی بڵاوكرده‌وه”.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه “پاڵپشتی ته‌واوی جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگاكان ده‌كه‌ین بۆ ڕاده‌ستكردنی هه‌ر كه‌س و داواكراوێك به‌ڕێكاری یاسایی خۆی بۆیه هه‌رجۆره ڕێگاو شێوازێكی تر ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ده‌ستگیركردنی داواكراوان كه به‌داخه‌وه ده‌بابه و دۆشكه‌و چه‌كی قوڕس به‌كارهاتوه ئه‌مه زیاتر له‌نمایشێكی سه‌ربازی ده‌چێت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت بۆ ناوبانگی هه‌رێم”.
باسی له‌وه‌شكردووه كه “نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌وه‌ی كه هه‌ندێك له‌و هێزه ئه‌منیانه له‌كاتی ده‌ستگیركردنی چه‌ند كه‌سێك ڤیدۆ وێنه‌یان گرتووه و دواتر كه‌ناڵ و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیش پیشانیان داوه به‌ده‌ستگیركراوی و ده‌ستبه‌ستراوی ناویان لێ ده‌نێن به‌دیل گیراو له‌كاتێكدا تۆمه‌تبار بێ تاوانه تا یهكلاییبونهوه و چه‌سپاندنی تاوانه‌كه‌ی له‌سه‌ری له‌لایه‌ن دادگاوه و ڕێگه پێ دراو نییه له‌پێناو شكوی مرۆڤه‌كان حاڵه‌تی له‌و جۆره پیشان بدرێت”.
ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ راشیگه‌یاندووه كه “به‌داخه‌وه‌ین بۆ گیان له‌ده‌ستدان و برینداربونی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ڕوداوه بونه قوربانی، هیوامان وایه له‌و كه‌یسه و ڕوداوانه یاسا سه‌روه‌ر بێت هه‌ر دادگا له‌ڕێگای رێكاره یاسایه‌كان ئه‌م كه‌یسه یه‌كلایی بكاته‌وه نه‌وه‌ك هیچ لایه‌نێكی تر، به‌داخه‌وه‌ش چه‌ند جارێكه به‌كارهێنانی ئه‌و هێزانه بۆ رووداو و كه‌یسی دیكه دووباره ده‌بنه‌وه له‌شاری سلێمانی له‌كاتی بوونی ململانێكان، وه‌ك ده‌سته‌ش له‌نزیكه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له‌چاودێری كردنی ئه‌و رووداوه”.