خوێندراوەتەوە: (0)

ژماره‌یه‌ك جوتیار له‌سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیان كاتێك سه‌رقاڵى كارى جوتیاریى بون، لهئۆتۆمبێلێكى جۆری نیسان پاترۆڵهوه دەستڕێژیی گولـله‌یان لێكراوه‌و یه‌كێكیان كوژراوه.

به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان، شەوی ڕابردوو لەگوندی سەوزەبڵاغ (ئاوبارە)ی سەر بەناحیەی قۆرەتوی کەلار، گەنجێک بەناوی ڕزگار سەعید عەزیز بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە کوژراو تەرمەکەی گوازراوه‌ته‌وه نەخۆشخانەی شەهید هەژار لەکەلار.

برایه‌كى کوژراوەکەوە کە لەکاتی ڕوداوەکە لەگەڵیدا بوە وتویهتى، ئه‌وان شەش کەس بون‌و لەکاتێکدا کە سەرقاڵی کشتوکاڵی مەرەزە بون، ئوتۆمبێلێک لەجۆری نیسان پاترۆڵ دەسڕێژی لێکردون‌و لەئەنجامدا ڕزگار سەعید عەزیز کە لەدایکبوی ساڵی 2005، بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە.

بەبڕیاری دادوەرو به‌گوێره‌ى مادەی 406، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارى تهقهكار دەرچوەو پۆلیس بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتبارەکە، دەستیان بەلێکۆڵینەوە لەسەر ڕوداوەکە کردوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 69 Today: 1,934 📊 Click Here