خوێندراوەتەوە: (1.2K)

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یه‌ك لهسهرچاوهكانى هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، گوایه ئه‌مشه‌و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌زیندان ئازادكراوهو بههێلیكۆپتهرێكى تایبه‌ت گه‌یه‌نراوه‌ته شارى ئامه‌د لهباكورى كوردستان، له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا لهپارتى یەکسانىو دیموکراسیى گەلان (ده‌م پارتى) له‌ڕێگه‌ى ه‌وه ڕونكردنهوه دهداتو زانیاریى ئاشكراده‌كات.

سەرچاوەیەکی باڵا لەدەم پارتی تایبه‌ت بۆ ڕایگه‌یاند، “ئەو هەواڵانەی باس لەئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکەن، دورن لەڕاستیەوە”.

سه‌رچاوه باڵاكه‌ى ده‌م پارتى ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، “ئەگەر بڕیاری ئازادکردنیشی بدرێت، لەدادگا کۆمەڵێک ڕێکاری یاسایی پێویستە کە پێشوەخت ئاشکرادەکرێنو هەموام ئاگاداردەبن لەهەواڵی ئازادکردنی”.

ئه‌وه‌شى وت، “تائێستا ده‌میرتاش له‌زیندانه، به‌ڵام چەند ئاماژەیەکی ئەرێنی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هەنو پێشبینیدەکرێت لەماوەی چەند ڕۆژ یان چەند کاتژمێری داهاتودا ئازادبکرێت”.

سەڵاحەدین دەمیرتاش سیاسه‌تمه‌دارى دیار‌و ناسراوى گه‌لى كورد‌و هاوسه‌رۆكى پێشوى پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) ماوەی نزیکەی نۆ ساڵە لەچوارچێوەی (دۆزی کۆبانێ) لەزیندانە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 151 Today: 758 📊 Click Here