هەریەك لەنێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتيی و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری، بەشداريی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان كرد‌و داوایان لەخەڵك كرد بەشداريی دەنگدان بكەن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە لەپەیامێکدا ڕایگەیاند “چاره‌نوس و داهاتووی نیشتمان، جێبه‌جێكردنی ده‌ستورو چه‌سپاندنی باشتری فیدراڵی، بە بەشداری و ده‌نگی ئێوه، دیاری ده‌كرێت.”
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند “داوا له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، به‌شدارییه‌كی كارای تێدا بكه‌ن؛ به‌شێوه‌یه‌كی شارستانی و ئازادانه ده‌نگ بده‌ن.”
هاوكات، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ کردنەوەی بنکەکانی دەنگدان لەکاتژمێر 7ی بەیانی لەقوتابخانەی “ڕەوشەن بەدرخان” لەشاری سلێمانی، دەنگی خۆی دا بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
دوای دەنگدانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە لێدوانێکدا داوای لە هاوڵاتیان کرد “کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن و دەنگ بەو لایەنەبدەن کە 222 کێشەتان بۆ چارەسەردەکات”.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی دەنگدانی گشتیی پەرلەمانی عێراق، لەبنکەیەکی پیرمام، لە سنوری پارێزگای هەولێر، دەنگی دا.
سەرۆک وەزیران داوای لە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان کرد، بێنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بە ئارەزوی خۆیان بڕیار و دەنگی خۆیان بدەن.
هەروەها، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، “دەنگبدەن بەلایەنێك كێشەكان چارەسەربكات نەك ئەوانەی تێكیانداوە، وەزارەتەكانی هەرێم هی پارتی نییە تا بیدات بەیەكێتيی”.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، دوای بەشداریكردنی لە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند، “یەكێتی بەشێوەیەكی رێكخراو خۆی ئامادەكردوە بۆ ئەم هەڵبژاردنە”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
