خوێندراوەتەوە: (1.3K)

نوێنەری مەسەدە لەئەمریکا ڕەخنەی توند لەو وهفدهى سوریا دەگرێت کە بەشداریی کۆبونەوەی نەتەوەیەکگرتوەکانى كرد‌و دەڵێت، “هیچ نوێنەرێکی کورد‌و پێکهاتەکانی دیکەی تێدانییە، بۆیه ئه‌و وه‌فده نوێنه‌رایه‌تى ته‌نها لایه‌نێك ده‌كات نه‌ك سورییه‌كان”.

سینەم محەممەد نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی (مەسەدە) لەئەمریکا لەچاوپێکەوتنێکی میدیاییدا ئاماژەی بەوەکردوە، “ئەو وهفدهى سوریا کە بەشدارە لە 80یه‌مین کۆبونەوەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان، نوێنەری کوردی تێدانییەو وهفدێكى یەکڕەنگو یەک پارتە”.

ده‌شڵێت، “نەبونی نوێنەری کوردی لەوهفده فەرمییەکەی سوریادا، وەک نیشانەیەکی دیاری بەردەوامبونی پەراوێزخستن دێت، سەرەڕای ئەوەی سوریا لەقۆناغی ڕاگوزەردایە”.

نوێنەری مەسەدە ئه‌وه‌شى وت، “چەندینجار داوا لەئەمریکاو نەتەوەیەکگرتوەکان كراوه، فشاربخەنەسەر حکومەتی سوریا، بۆ دەستبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد، بەڵام به‌داخه‌وه تائێستا هیچ ئەنجامێكى نەبوە داواكاریه‌كانمان”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 101 Today: 2,562 📊 Click Here