دواى ئه‌وه‌ى وهفدێكى حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع سه‌ردانى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)ى كرد له‌شارى ته‌بقه، له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌ى وه‌فده‌كه، بڕیارێكى توند دژى كورد ده‌ركراو ڕێگه‌ى هاتنو چونى هاوڵاتیان لهشارهكانى سوریا بهڕوى ڕۆژئاواى كوردستان داخرا، په‌یامنێرى لهڕۆژئاواى كوردستان ده‌ڵێت، “ئه‌و بڕیاره كاریگه‌ریى زۆر خراپى له‌سه‌ر هاوڵاتیان ده‌بێت، چونكه ڕێگه بهپێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانى ژیانى ڕۆژانه‌ش نادرێت بهێندرێته ناوچه‌كه‌وه”.
دوێنێ هه‌سه‌ده لەبەیاننامەیەکدا ئاشكرایكرد، هێزەکانیان، پێشوازییان لەوهفدێكى باڵاى حکومەتی سوریا کردوە لەشاری تەبقە کە لەژێر کۆنترۆڵی ههسهدهدایهو دواى گفتوگۆكردن، وه‌كو نیازپاكییهكى خۆیان بۆ دیمه‌شق، ژمارەیەک دەستگیرکراوی هێزەکانی حکومەتی دیمەشقیان ڕادەستکردوەتهوه کە لەم ماوەیەی دواییدا لەشوێنی جیاواز دەستگیرکراون.
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت، “لەمیانی کۆبونەوەکەدا، هه‌سه‌ده پابەندبونی بەردەوامی خۆی بەپەسەندکردنی چارەسەری ئاشتیانەو پاراستنی سەقامگیریی‌و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لەهەموو بوارەکاندا دوپاتکردەوە”.
كهنداڵ جودى په‌یامنێرى لهڕۆژئاواى كوردستان ئاشكرایكرد، كه‌مێك لهمهوبهرو پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى دوێنێ لهكۆبونهوهى دیمهشقو هه‌سه‌ده‌یه باسكراوه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، حكومه‌تى دیمه‌شق بڕیارێكى زۆر توندى دژى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ركرد.
كهنداڵ ده‌ڵێت، “به‌بڕیارى دیمه‌شق، ئەمڕۆ سه‌رجه‌م ڕێگه‌کانی نێوان هەرێمەکانی ئیدارەی خۆسەرو حکومەتی دیمەشق داخران، بەتایبەتی ڕێگه‌ی تەبقە بۆ دیمەشق‌و ڕێگه‌ی تەبقە بۆ حەلەب، بەمەش ڕێگریی لەهاتنە ناوەوەی هه‌ر کەسو کەلوپەلێک بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شى وت، “به‌و بڕیاره ژیانى ڕۆژانه‌ى هاوڵاتیان زۆر قورستتر دهبێتو ده‌ستكه‌وتنى پێداویستییه‌كان ئه‌سته‌متر ده‌بن، به‌وپێیه‌ى ڕێگه به‌هیچ جوڵه‌یه‌كى بازرگانى نادرێت”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.