خوێندراوەتەوە: (1.2K)

دوای شەڕەکەی شەوی ڕابردوی نێوان هێزەکانی هەسەدە و
چەکدارانی سەر بە حکومەتەکەی شەرع لە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی شاری
حەلەب و دواتر راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان هەردولا، ئەمڕۆ سێشەممە، تۆم باراك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ ئەحمەد شەرعی سەرۆكی سوریا كۆبوەوە،
گرنگترین تەوەری کۆبونەوەکەش رێککەوینەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع بوو.

سەرۆکایەتی سوریا بڵاویکردەوە،” بەمەبەستی تاوتوێکردنی
میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی رێككەوتنی 10ی ئازاری
نێوان حكومەتی سوریا و هێزەکانی هەسەدە، تۆم باراك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ ئەحمەد
شەرع، سەرۆكی سوریا كۆبوەوە “.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە کۆبونەوەکەدا براد كوپر، فەرماندەی
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكاو؛ ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەو مرهف ئەبو قەسرە
وەزیری بەرگری‌و حسێن سەلامە سەرۆكی دەزگای هەواڵگری گشتی سوریا بەشداربون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ، شاندێکی ئیدارەی خۆسەر بە
سەرۆكایەتی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە لە دیمەشق لەگەڵ وەزیری بەرگری
سوریا کۆبوەوەو هەردولا رێككەوتن لەسەر ئاگربەستی گشتگیر لە هەموو ناوچەكانی سوریا
و ڕۆژئاوای کوردستان.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 97 Today: 468 📊 Click Here